Customer Care Phone: 220
E-mail: feedback@asiahawala.com





...

دەربارەی ئاسیا حه‌واڵه‌


ئاسیا حەواڵە…. خزمەتگوزاریەکی باوەڕپێکراوە بۆ ئەنجامدانی هەموو مامەڵە داراییەکان لە ڕێگای مۆبایلەوە. “ئاسیا حەواڵە ئەمڕۆ خزمەتگوزارییەکەت پێشکەش دەکات کە دادەنرێت بە دڵنیاترین ڕێگە بۆ ئەنجامدانی هەموو مامەڵە داراییەکانت. خزمەتگوزاریەکی تازە کە هەڵدەستێت بە بەکارهینانی مۆبایل بۆ ئەنجامدانی گشت مامەڵە (Mobile Money)داراییەکانت لە هەر کاتێک یان هەر شوێنێک، بە پشتبەستن بە چەمکی مامەڵەی ژمارەیی یان پارەی مۆبایل ئاسیا حەواڵە هەڵدەستێت بە دابین کردنی دڵنیاترین ڕێگەی پێدان و وەرگرتنی پارەو ئاڵوگۆڕکردنی لەنێوان تاکەکاندا و ئیش وکاری بازرگانی بە پشت بەستن بە مامەڵە ژمارەییەکان کە پێدانی پسووڵە و موچە و پارەش دەگرێتەوە ئاسیاحەواڵە کۆمپانیایەکی عێراقي ناونوسکراوە لەژێر ژمارەی ٢٦٦٠ لە بەرواری ١١/٥/٢٠١٤ . و ڕێگەپێدراوە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقییە وە. ناونیشانی سەرەکی کۆمپانیا: باڵەخانەی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق، نهۆمی چوارەم، شەقامی سالم، سلێمانی، کوردستان) خزمەتگوزاری پارەی مۆبایل – ئاسیا حەواڵە چیە؟ لەڕێگەی ئەم خزمەتگوزاریەوە هەڵدەستین بە دروست کردنی ژمارەی حسابێک لەسەر سیم کارتی ئاسیا سێڵ (بە بێ دەستکاری کردنی یان گۆڕینی سیم کارتەکە) و دوای ئەوە بەشداربوو دەتوانێت ئەو بڕە پارەیەی دەیەوێت بیخاتە سەرحسابەکەی لەڕێگەی کڕینی پارەی ئەلیکترۆنی لە بریکاری ڕێگەپێدراوی ئاسیا حەواڵە. هەمان بڕ وەکو پارەی ئەلکترۆنی دەخرێتە سەر حسابی بەشداربوو. لەوکاتەی پارەی ئەلکترۆنی دەخرێتە سەر حسابی ئاسیا حەواڵە (جزداني ئاسیا حەواڵە) دەتوانریت بە ئاسانی بەکاربهێنرێت ئایا بە حەواڵە کردنی بڕەکە بێت بۆ کەسێکی تر یاخود ئەنجامدانی هەر مامەڵەیەکی دارایی تربێت






پەیوەندی


E-mail: feedback@asiahawala.com
Customer Care Phone: 220

ناونیشان


Faruq Group Building, Salim Street
Sulaimaniyah, Iraq