Customer Care Phone: 220
E-mail: feedback@asiahawala.com


ئاسیا حواڵە بۆ خزمەتگوزاری دارایی جگە بانقی/سنوردار لە رێگای مۆبایلەوە

بەند و مەرجەکانی بەکارهێنانی خزمەت گوزاریەکان لە لایەن بەشداربووان



ئەم بەند و مەرجانە گرێبەستێك پێك دەهێنێت لە (''نێوان'') تۆ ''بەکاربەر''، دوای تەواو بونی تۆمارکردنت وەك خاوەن جزدان لە نێوانماندا، کۆمپانیای ئاسیا حواڵە بۆ خزمەتگوزاری داراییی جگە بانقی/سنوردار، کە کۆمپانیایەکی رێگەپێدراوی عێراقیە ( لەژێر ژمارەی٢٦٦٠ لە بەرواری ١١/٥/٢٠١٤)، هەروەها مۆڵەت دراوە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی داراییی لەڕێگەی مۆبایلەوە یان هەرسیستەميکی ئەلکترۆنی ترەوە بێت. ناونیشانی سەرەکی کۆمپانیا (تەلاری گروپی کۆمپانیاکانی فاروق، نهۆمی چوار، شەقامی سالم، سلێمانی، عێراق) پێویستە بەشداربوو ئەم گرێبەستە لەگەڵ بەندو مەرجە گشتیەکان بە ووردی بخوێنێتەوە.

١- جێ بەجێکردنی بەندو مەرجەکان
ئەم گرێبەستە هێزی یاسای تەواوی هەیە، وە بەشداربوو پابەند و رەزامەندە بە مەرجەکانی ئەم گرێبەستەوە. ئەم گرێبەستە جێگای هەموو ڕێککەوتنامەیەکی پێشو ئەگرێتەوە کە لە نێوان بەشداربوو و ئاسیا حواڵە دا هەیە ئەگەر چی نوسراو بێت یان زارەکی بێت. بەشداربوو بە پێی ئەم گرێبەستە رێگە ئەدات بە کۆمپانیای ئاسیا حواڵە بۆ ئەو مامەڵەکردنانەی لە سەرەوە باسکراوە لە دوای دڵنیا بوون لە ژمارەی پێناسەکراوی بەشداربوو.

٢- خزمەتگوزاریە پێشکەشکراوەکان لە لایەن ئاسیا حواڵە وە
خزمەتگوزاریە دارایییەکانی ئاسیا حواڵە بریتیە لەمانەی خواراوە، ئەمانە تەنها نموونەن لەوانەیە هەندێك خزمەتگوزاری زیاد بکرێت یان کەم بکرێتەوە:
٢- ١ پارەدانان: بریتیە لە گۆڕینەوەی پارەی نەختینە بە پارەی ئەلکترۆنی.
٢-٢ پارە ڕاکێشان: بریتیە لەدەرهێنانی پارەیی ئەلکترۆنی لەسەر حسابی بەکاربەر وە گۆڕینی بە پارەی نەختینە.
٢-٣ حەواڵە کردن لە بەشداربوو بۆ بەشداربوو.
٢-٤ پێدانی پارەی پسوڵەلە ڕێگەی جزدانەوە.
٢-٥ دابەشکردن و وەرگرتنی موچە ( کارمەند و خانەنشین) لە ڕێگەی حسابەکەوە.
٢-٦ پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل لە ڕێگەی حسابەکەوە.
٢-٧ حەواڵە کردن لە نێوان بەشداربوواندا لەڕێگەی بریکارەوە وە بەپێی ئەو سنووری مامەڵە و ماوەیەی کە بانکی ناوەندی عێراقی دیاریکردووە.
٢-٨ حەواڵە کردن لەنيوان بەشداربوو لەخزمەتگوزاریەکەدا وە بەشداربوویەکی ئاسایی وە بەپێچەوانەوە وە بەپێی ئەو سنووری مامەڵە و ماوەیەی کە بانکی ناوەندی عێراقی دیاریکردووە.
٢-٩ پێدانی پسوڵە لەڕێگەی بریکارەکانەوە.
٢-١٠ پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل بۆ کەسێکی بەشدارنەبوو لە ڕێگەی بریکارەکانەوە.
٢-١١ کڕین و فرۆشتنی کەلووپەل و خزمەتگوزاری لەدوکان/ بازرگانان/ مارکێتەکانەوە لە ڕێگەی جزدانەوە.
بەشداربوو بە پێی ئەم گرێبەستە رێگە ئەدات بە کۆمپانیای ئاسیا حواڵە بۆ ئەو مامەڵەکردنانەی لە سەرەوە باسکراوە لە دوای دڵنیا بوون لە ژمارەی پێناسەکراوی بەشداربوو. زانیاری زیاتر لە سەر هەريەك لەم خزمەتگوزاریانە لە بڵاوکروەکانی ئاسیا حەواڵە دەتوانرێت بەردەست بکەويت.

٣- بەرواری دەستپێکردن بە خزمەتگوزاریەکان و ماوەی گرێبەستەکە:
خزمەت گوزاریەکان دەکەوێتە کار لە بەرواری تۆمارکردنت وەک بەشداربوو و بەردەوامەو کاری تەواوی خۆی ئەکات هەتا ئەو کاتەی کۆتایی پێدێت بەپێی ئەو مەرجانەی کە لەم گرێبەستەدا هاتووە.

٤- تۆمارکردن و بەکارهینانی جزدان:
١- هەموو مامەڵەیەکی دارایی کە بەشداربوو دەیکات، ئاسیا حەواڵە هەڵدەستێت بە دڵنیا بوون لە ژمارەی مۆبایل وژمارەی جزدانی تایبەت بە بەشداربوو وە هەروەها داواکردن لە بەشداربوو بە داخل کردنی ژمارەی نهێنی (PIN) تایبەت بە بەشداربوو. بەشداربوو دەبێت هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرێتە بەر بۆ پاراستني ئەمني ژمارەی نهێنی تایبەت بە خۆی. ژمارەی نهێنی(PIN) نابێت ژمارەی دووبارە بێت وەکو (١١١١) یان بەدوای یەکدا لەکەم بۆ زۆر یان لە زۆر بۆ کەم وەکو ١٢٣٤ یان ٤٣٢١، بێجگە لەوانە هەموو ژمارەیەکی تر ڕێگەپێدراوە.
٢- ئەگەر خزمەتگووزاریەکە لە لایەن کەسی سێهەمەوە بەکاربهێنرێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی ژمارەی نهێنی تایبەت بە بەشداربوو بە ئاگاداری یان بە بێ ئاگاداری بەشداربوو، ئاسیا حەواڵە وای دادەنێین کە بەشێوەیەکی دروست گەیشتوە بە خزمەتگووزاریەکە و مامەڵەکە بە شێوەیەکی دروست جێبەجێ بووە.
٣- ئەگەر ژمارە نهێنیەکەت زیاتر لە سێ جار بە هەڵە داخڵ کرد ئەوا حسابی جزدانەکە بە شێوەیەکی کاتی دادەخرێت. بەشداربوو بۆ چونە ناو خزمەتگووزاریەکان پێویستە پەیوەندی بکات بە سەنتەری خزمەتگوزاری بەشداربووانی ئاسیا حەواڵە یاخود سەردانی یەکێک لە خەڵەکانی دابەشکردن بکات بۆ بەدەستهێنانی ژمارەیەکی نهێنی تازە.
٤- مامەڵەکردنی دارایی لە لایەن ئاسیا حەواڵەوە تەنها بە مەرجێک جێبەجێ ئەبێت کە بڕی ئەو باڵانسەی کە لەسەر حەسابەکە هەیە بەشی تەواوی مامەڵەکەو باجی خزمەتگوزاریەکە بکات، بە شێوەیەکی ڕوون تر، ئاسیا حەواڵە هیج مامەڵەکردنێکی دارایی تەواو ناکەت ئەگەر تەواوی ئەو بڕە بەشی مامەڵەکردنەکە نەکات. ئاسیا حەواڵە لەم کاتەدا نەمەیەکی کورت بۆ بەشداربوو دەنێرێت و ئاگاداری ئەکات.
٥- ئاسیا حەواڵە سنوورێک دادەنێت بۆهەموو جزدانەکان بەپێی جۆری ئەو جزدانەی کە بەشداربوو دەیکاتەوە. پێویستە بڕی ئەو مامەڵەیەی دەکرێت زیاتر نەبێت لەو سنوورەی کە بۆ بەشداربووەکە لەوەو پێش دیاریکراوە لە لایەن ئاسیا حەواڵەوە. دانانی ئەو سنوورەی بۆ مەماڵەکردنی دارایی کە لە لایەن ئاسیا حەواڵەوە دیاریکراوە
٦- ئاسیا حەواڵە پابەندە بە جێبەجێ کردنی مامەڵە داراییەکان بە زوترین کات. ئاسیا حەواڵە بەرپرس نیە بەرامبەر بە بەشداربوو بۆ دواکەوتنی مامەڵەکان ئەگەر رووبدات بە هۆی هەر هۆکارێکەوە بێت لە دەرەوەی ویستی ئاسیا حەواڵە ڕووبدات بۆ نمونە وەستاندنی یاخود بڕینی خزمەتگوزاریەکان لە لایەن لایانی سێهەمەوە.
٧- پێویستە حسابی بانکی تایبەت بە خۆت تەنها بۆ کارو باری تایبەت بە خۆت بەکاربهێنرێت، ناکرێت بۆ مەبەستی بازرگانی، خێرخوازی یان کۆکردنەوە کۆمەك بەکاربهێنرێت گەر چی بە شێوەیەکی راستەوخۆ یان نا راستەوخۆ بێت. لە کاتی پێشێل کردنی ئەم بەندە ئاسیا حەواڵە مافی داخستنی هەژمارەکەی هەیە.
٨- گواستنەوەی خاوەندارێتی ژمارەی جزدان دەکرێت لە دوای ئەنجامدانی گۆرینی هێڵەکە لە لایەن ئاسیا سێڵ و داخستنی جزدانەکە لە لایەن خاوەن هێڵەکەوە. ئەگەر هاتوو خاوەنە تازەکە حەزی کرد بە کردنەوەی جزدان ئەوا دە بێت جزدانی تازە بۆ خۆی بکاتەوە بە پێی مەرج و رێنمایەکەنی کۆمپانیای ئاسیا حەواڵە بۆ کردنەوەی جزدان. ئاسیا حەواڵە بەرپرس نیە لە هەر سەرپێچیەک ئەگەر روبدات لە ئەنجامی پێشێل کردنی ئەم بەندەوە.
٩- ئاسیا حەواڵە هەڵدەستێت بە ئاگاداریکردنەوەی بەشداربووان بە مافەکانیان و پابەندبوونیان لە ڕێگەی دانانی ئاگاداریەکانەوە لە شوێنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان یان لە ڕێگەی ڕیکلامەوە یان کورتە نامە.
١٠- ئاسیا حەواڵە هیچ مافێکی خاوەندارێتی نادات بە بەشداربوو، تەنها مافی سوود گەیاندن بە درێژای نەو کاتەی باردەوام دە بێت لەسەر بەشداربوون لە خزمەتگوزاریەکان دا.

٥- دەستەڵات و مافەکانی ئاسیا حەواڵە ١- بەشداربوو رێگە دەدات بە ئاسیا حەواڵە بۆ گۆرینەوەی زانیاری لەگەڵ لایەنی سێهەم دا بە پێی پێویست، بە مەبەستی ڕەزامەندی/جێبەجیکردنی داواکاری یان هەر هۆیەکی تر ئەگەر داوا کرابێت لە لایەنی رەسمیەوە تایبەت بەم خزمەتە بە پێی یاسا و ڕێنمایە کارپێکراوەکان.
٢- ئاسیا حەواڵە مافی هەیە بە وەستاندنی حسابی بەشداربوو ئەگەر ئاشکرا بوو کە بەشداربوو خزمەتگوزاریەکە بە شێوەیەکی نا ئاسایی یان نا یاسای بەکاردەهێنێت یان بەشداربوو خزماتگووزاریەکە بە شێوەیەکی نا درووست بەکاردەهێنێت. هەر جۆرە بەکارهێنانی خزمەتگووزاریەکە بە ڕێگەیەکی دیکە کە لێرەدا ئاماژەی پی نەدرابێت ئەوا ئاسیا حەواڵە بەرپرس نابێت.
٣- ئاسیا حەواڵە مافی ناردنی کورتە نامەی هەیە بۆ مەبەستی ناساندنی خزمەتگووزاریەکانی یان بە مەبەستی هاندانی بەشداربووان بە خزماتگووزاریەکانی ئاسیا حەواڵە.
٤- ئاسیا حواڵە بەهیچ شێوەیەك سوود نادات بە بەشداربووان لەبری ئەوپارەیەی لە سەر حسابی (ئەکاونتی) بەشداربووە.
٥- ئاسیا حەواڵە بۆی هەیە پارەی بەشداربووان بەکاربهێنێت بەپێی ڕێنمایەکانی بانکی ناوەندی عێراقی و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی هەمان بانك.

٦- لێپرسراوێتی و بەڵێنی لایەنی بەشداربوو بەشداربوو بەڵێن دەدات و پابەندە بە: ١- هەموو ئەو زانیاریانەی پێشکەشی کردوین بۆ مەبەستی تۆمارکردن ڕاست و فەرمین وە زانیاری و بەڵگەی پێویست پێشکەش بکات هەرکاتێک داواکرا لەلایەن ئاسیا حەواڵەوە.
٢- کە تۆ ڕازیت ئەو زانیاریانەی کە پێشکەشت کردوین بە مەبەستی تۆمارکردن لای ئاسیا حەواڵە بپارێزرێت، وە مافی ئەوەمان هەیە ئەو زانیاریەنە لێی بکۆڵینەوە و بیگوێزینەوە و بیگۆڕینەوە لەگەڵ لایەنی پێویست و پەیوەندیدار دا بە بێ ئەگادارکردنەوەی تۆ. هەروەها ڕازیت بە بەکارهێنانی زانیاریەکانت لە لایەن ئاسیا حەواڵە وە بۆ مەبەستی تایبەتی ئاسیا حەواڵە.
٣- بەڵێن دەدەیت کە مل کەچی سەرجەم یاسا و رێسا و ڕێنمايەکان دەبیت کە دەردەچێت و ئەو تێبینیانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی فەرمیە وە ئاراستە دەکرێن، یان هەر تێبینیەک سەبارەت بە خزمەتگووزاریەکە کە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە.
٤- بەشداربوو بەڵێن دەدات کەتۆمارکردنی لای ئاسیا حەواڵە بەڕێگەی فێڵکردن نەبووە. ئەگەر ئاشکرابوو کە بەشداربوو ناوی کەسێکی کە بەکار دەهێنێت، گەر چی کەسێکی تاک بێت یان کۆمپانیا بێت، لەو کاتەدا بەشداربوو بەرپرسی یاسای دەبێت.
٥- کە ئەم خزمەتگووزاریە بەکارناهێنێت بۆهیچ چالاکیەکی تر جگە لەوەی ئاماژەی پێکراوە لەم گرێبەستەدا یاخود کە دیاری کراوە لەو یاسا و رێنمایانەی کە ئەم خزمەتگووزاریە رێک دەخات.
٦- بەکارهێنەری خزمەتگوزاریەکە مل کەچی چەند مەرجێکی دیکەت دەبێت، ئەم بەند و مەرجانە لە لایەن بانکی مەرکەزی عێراقی یەوە دیاری دەکرێت یان دەستەڵاتی رێکخەری ئەم خزمەتگووزاریە کە ناو بە ناو دەردەچێت هەرلایەنێك بە پێی بواری کاردکردنی.
٧- ناشێت خزمەتگووزاریەکە بگوێزرێتەوە یان دەستی لێ هەڵبگیرێت بۆ کەسی سێهەم. ئاسیا حەواڵە بەرپرس نیە لە هیچ تێ چوونێک یان زەرەرێک (بە ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ) کە پێت دەگات لە ئەنجامی گوێزانەوەی خزمەتگوزاریەکە بۆ کەسی سێهەم بە بێ ئاگاداری ئاسیا حەواڵە.
٨- دەبێت ئاسیا حەواڵە ئاگاداربکرێتەوە لە کاتی وەرگرتنی زانیاری نا تەواو یان زانیاریەک کە ئاراستە کراووە بە بێ مەبەست بۆ تۆ یان زانیاریەک کە دەنێرێت بە شێوەیەکی نا یاسایی یاخود بۆ فێڵکردن لە بەکاربەر لە لایەن لایەنێکی سێهەمەوە بە بێ ئاگاداری ئاسیا حەواڵە، پێویستە ئەو زانیاریانە بسڕیتەوە لە ناو مۆبایلی تایبەت بە خۆت وە ئاسیا حەواڵەی لێ ئاگادار بکرێتەوە.
٩- بەکاربەر بەڵێن دەدات کە تەنها کەسە کە مافی بەکارهێنانی پارەی ئەلەکترۆنی هەیە لە حسابی بانکی تایبەت بە خۆی و هەموو ئەو مامەڵانەی لەسەر جزدانەکە جێبەجێی دەکەرێت لە ڕێگەی خۆی و بە ڕەزامەندی خۆی دەبێت.

٧- ئەستۆپاکی ئاسیا حەواڵە:
بەشداربوو دان دەنێت بەوەی کە ئاسیا حەواڵە بەرپرس نیە لە: ١- ئەگەر بەشداربوو بەندو مەرجەکانی ئەم گرێبەستەی پێشێل کرد.
٢- بە زووترین کات ئاسیا حەواڵەی ئاگادار نەکردەوە لە هەر مامەڵەیەکی دارایی کە خۆی ئەنجامی نەداوە یان مامەڵەیەکی هەڵە کە ڕووی داوە لە حیسابەکەیدا.
٣- ئەگەر بەشداربوو کەم تەرخەم بوو لە ئاگادارکردنەوەی ئاسیا حەواڵە لە گۆڕان یان کۆتایهێنان بە ژمارەی مۆبایلەکەی یان هەر زانیاریەکی تر کە پەیوەندی هەبێت بە خزمەتگووزاریەکەوە.
٤- بەشداربوو دان دەنێت بەوەی کە چونە ناو خزمەتگوزاریەکەوە تەنها لە ڕێگەی مۆبایلەوە دەبێت و مامەڵەکردنی دارایی پێ ئەنجام دەدرێت گەر چی بە ئاگاداری بەشداربوو بیت یان نا، وا دادەنرێت کە هەموو مامەڵەکان لە لایەن بەشداربووەوە ئەنجام دراوە.
٥- ئاسیا حەواڵە بەرپرس نیە لە پێشکەش نەکردنی خزماتگووزاریەکان بە هۆی چەند هۆکارێکەوە وەکوو ڕووداوی سروشتی، ڕێگری یاسایی، هەڵە یان کەمووکوڕی لە لایەن تۆڕی مۆبایل، وەستاندنی تۆڕەکە، یان هەر خزمەت گووزاریەک کە لە ڕێگەی لایەنی سێهەمەوە پێشکەش بکرێت لە دەرەوەی کۆنترۆلی ئاسیا حەواڵە.
٦- ئاسیا حەواڵە بەرپرس نیە لە هەر زیانێک بە هەر جۆرێک بێت، ئەگەر چی ئەو زیانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ بێت کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن لە داهات یاخود زیان گەیاندن یان وەستاندنی کاری بەشداربوو. ئاسیا حەواڵە بەهیچ شێوەیەك بە ر پرسیار نیە لە داخڵ کردنی ژمارەی حسابی لایەنی وەرگر بە هەڵە یان بە فەرامۆشکردنی بەهیچ شێوەیەک قەرەبووی بەشداربوو ناکاتەوە لەم کاتانەدا.
٧- ئاسیا حەواڵە مافی هەیە کە خزمەتگووزاریەکە لە بەشداربوو ببڕێت کاتێک بەشداربوو بڕگەکانی پێشێلکرد.
٨- ئاسیا حەواڵە هەڵدەستێت بە ئاگادارکردنەوەی بەشداربووان بە شێوازەکان و ڕێگاکانی چۆنێتی پەیوەندی کردنی بەشداربووان و وەرگرتنی سکاڵای بەشداربووان وە پێدانی زانیاری زیاتر لە سەر خزمەتگوزاریەکانی بەشداربووان.
٩- بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکە بۆ مەبەستی پارە سپی کردنەوە وپاڵپشتی دارایی تیرۆر (غسل الاموال او تمویل الارهاب) دەبێتە هۆی ئاگاداری کردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار، لەم کاتەدا خزمەتگوزاریەکە بۆ کاتێکی دیاریکراو دەوەستێنرێت یان کۆتای بە خزمەتگووزاریەکە دەهێنرێت بە هەمیشەیی.
١٠- مەرج نیە خاوەنی سیم کارتی ئاسیا هەمان کەسبێت کە هەڵگری جزدانی ئاسیاحەواڵە بێت، لەبەرئەوە بەکاربەر بەرپرسیارێتی تەواو هەڵدەگرێت لەکاتی بوونی هەرکێشەیەکدا لە خاوەن دارێتی سیم کارتەکەیدا وە هاوشێوەنەبوونی لە گەڵ خاوەندارێتی جزدانەکەی لەگەڵ ئاسیا حەواڵەدا.


٨- دیاریکردنی بەرپرسیارێتی:
١- ئاسیا حەواڵە بەرپرس نیە لە هەر مامەڵەیەک کە دەکرێت پاش داخل کردنی ژمارەی نهێنی بەشداربووەوە. ئەم داوا کاریە بە داواکاریەکی یەکجاری دادەنرێت و ناتوانرێت بگەڕێنرێتەوە وە ئاسیا حەواڵە لێپرسراو نیە لە هەر هەڵەیەک، یان پشتگوێخستن، یان تێنەگەیشتنی داواکاریەکە لە لایەن بەشداربووەوە بە پێی ئەم بڕگەیە.
٢- ئاسیا حەواڵە بەڵێن دەدات بە قەرەبووکردنەوەی بەشداربوو لە کاتی وونبونی یان کەمبونەوەی پارەی بەشداربوو لە ئەنجامی پشتگوێ خستن یان خراپ بەڕێوەبردنی ئەم خزمەتگووزاریە لەلایەن ئاسیا حەواڵە وە. قەرەبووکردنەوەی بەشداربوو دەبێت شیاو بێت لەگەڵ بەهای ئەو بڕەی ناکۆکی لەسەرە، هەروەها ناشبێت لابدات لەو بڕەی ناکۆکیەکەی لەسەرە.
٣- بەشداربوو بەڵێن دەدات هیچ جۆرە ڕێگەیەکی یاسایی بەکارنەهێنێت بەرامبەر ئاسیا حەواڵە یان دایبنێت بە بەرپرس لە هەر زیانێک کە ڕووبەڕوی بەشداربوو دەبێتەوە بەهۆی نەبونی توانا لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان یان دواکەوتن لە پێشکەشکردنی خزمەتگووزاریەکان لە ئەنجامی وەستاندنی تۆڕەکانی مۆبایل یان وەستاندنی خزمەتگوزاریەکە بە هۆی کردارێکی ڕێگە پێنەدراو لە لایەن بەشداربووەوە یان بە هۆی (قوة قاهرة) یان ئەو رووداوانەی لە دەرەوەی دەسەڵات و کۆنترۆڵی ئاسیا حەواڵە دا یە.

٩- نرخی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری:
بۆ بەکارهێنانی خزمەتگووزاریەکانی ئاسیا حواڵە، بەشداربوو رێگەدەدات بە ئاسیا حەواڵە بەدانانی نرخی تایبەت لەسەر مامەڵە داراییەکان لە حسابی بانکی جزدانەکە لە کاتی جێبەجێکردنی مامەڵەکە دا. ئاسیا حەواڵە مافی دیاریکردنی نرخی هەیە هەروەها مافی گۆڕینی نرخەکانی هەیە وە هەڵدەستێت بە ئاگادارکردنەوەی بەشداربووان. خشتەی نرخەکان لەلای بریکارەکان و بنکەکانی فرۆشتنی ئاسیا حەواڵە بڵاودەکرێتەوە هەروەها لە رێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە.

١٠- گۆڕینی بەندەکانی گرێبەستەکە ئاسیا حەواڵە مافی تەواوی گۆڕینی بەند و مەرجەکانی ئەم گرێبەستەی هەیە لە هەر کاتێکدا بە پێویستی بزانێت، هەروەها ئەو بەند و مەرجانە ڕاستەوخۆ کاریگەری خۆیان ئەبێت و پێویستە لەسەر بەشداربوو پابەندی ئەو گۆڕان کاریانە بێت لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی بە ناردني کورتە نامە .

١١- هەڵوەشانەوەی گرێبەست
١- بەشداربوو ئەتوانێت کۆتایی بەم گرێبەستە بهێنێت یان هەڵیبوەشێنێتەوە لە هەر کاتێکدا بێت ئەوەش لە دوای ڕاکێشانەوەی باڵانسی جزدانەکەی. پێویستە بەشداربوو هۆکاری داخستنی جزدانەکەی ئاشکرا بکات. بەشداربووی حسابی بانکی ناسەرەکی بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵدەگرێت بەرامبەر هەموو ئەو مامەڵانەی لە جزدانەکەیەوە ئەنجام دراوە لەپێش هەڵوەشاندنەوەی خزمەتگوزاریەکە یان داخستنی جزدانەکەی.
٢- ئاسیا حەواڵە دەسەڵاتی ئەوەی هەیە خزمەتگووزاریەکە بوەستێنێت بەشێوەیەکی کاتی یان هەمیشەیی بەبێ هەر هۆکارێک یان بە بێ ئاگادارکردنەوەی بەشداربوو یان ئەگەر بەشدابوو بەشداری کرد لە هەر کارێکی نایاسایی یان زەرەری گەیاند بە ئاسیا حەواڵە یان زانیاری یان بەڵگەنامەی هەڵەی پێشکەشکرد.
١٢ - یاسا و دادگای پەیوەست و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان:
ئەم گرێبەستە لەژێر یاساو ڕێنمایەکانی دەزگا رەسمیەکانی عێراقدا شی دەکرێتەوە وە پاپەندە بە رێنمایەکانی بانکی ناوەندی عێراقەوە وە لایەنی پەیوەندی داری تر هەر لایەک بەپێی بواری کاردکردني وە ئەگەر ناکۆکی هەبوو ئەوا پەنادەبرێتە بەر یاساکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکیانە لەڕێگەی دادگاکانی عێراقەوە.




پەیوەندی


E-mail: feedback@asiahawala.com
Customer Care Phone: 220

ناونیشان


Faruq Group Building, Salim Street
Sulaimaniyah, Iraq