Customer Care Phone: 220
E-mail: feedback@asiahawala.com


پرسیارو وەڵام




ئایا مەرجە ژمارەی مۆبایل بە ناوی بەشداربووەوە بێت؟

ئەگەر بەشداربوو ویستی جزدان بکاتەوە ئەوا پێویستە هەموو زانیاریە کەسیەکانی خۆی بەرێت بۆ بەدەستهێنانی جزدانی ئاسیا حەواڵە، هەروەها بەکاربەر دەتوانێت جزدانی کاتی بەدەستبهێنێت کە ماوەی کارابونی دیاری کراو دەبێت و سنووری مامەڵەی دارایی دیاریکراوی بۆ دانراوە. مەرج نیە ژمارەی مۆبایل بەناوی کەسی خاوەن جزدانەوە بێت چونکە کۆمپانیای ئاسیا سیل و ئاسیاحەواڵە دوو کۆمپانیای جیاوازن.

Asked On: 2016-03-05

ئایا دەبێت سەردانی کوێ بکرێت بۆ تۆمارکردن؟

بەشداربوو دەتوانێت خۆی تۆماربکات لە رێگەیسه‌ ردانی بریکارەکان یان خاڵی فرۆشتن لەگەڵ هێنانی هەموو زانیاریە داواکراوەکان لەگەل خۆیدا.

Asked On: 2016-03-05

ئەگەر هاتوو کڕیار خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی نەبێت؟

بۆ ئەو بیانیانەی خاوەنی ڕەگەز نامەی عراقی نین، کردنەوەی حساب لای ئاسیاحەواڵە بە پێی پاسپۆرت وکارتی زانیاریی مانەوە دەبێت.

Asked On: 2016-03-05

ئەگەر کڕیار تەمەنی خوار ١٨ ساڵ بوو؟

کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ مافی کردنەوەی حسابیان نیە لای ئاسیا حەواڵە.

Asked On: 2016-03-05

ئایا بەشداربوو دەتوانێت ڕەگەزنامەی دایکی یان باوکی بەکاربهێنێت بۆ کردنەوەی حساب؟

بەشداربوو مافی ئەوەی نیە بە بەکارهێنانی ڕاگەزنامەی کەسێکی تر حساب بکاتەوە.

Asked On: 2016-03-05


پەیوەندی


E-mail: feedback@asiahawala.com
Customer Care Phone: 220

ناونیشان


Faruq Group Building, Salim Street
Sulaimaniyah, Iraq